ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

 

-دواكەوتنی مووچە و قۆرخكاری بازاڕ و نەبوونی مووچە، کاریگەری خراپیان لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەولێر دروستکردووە، جیاواز لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراقیش، جیاوازی چینایەتی لەم شارەدا تۆخ بووەتەوە، لەولاشەوە گرنی نرخ لە هەموو سێکتەرەکانی ژیانی ڕۆژانە، هێندەیتر بارگرانی لەسەر چینە هەژارەکە دروستکردووە.بە ڤیدیۆ

-ماوەی ٢٢ساڵە ڕێبەر ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیرکراوە و خراوەتە زیندانی تاکە کەسییەوە، لەو ماوەیەدا خانەوادەکەی و پارێزەرانی  زیاتر لە دوو هەزار و ١١٧ جار داوای چاوپێکەوتنیان پێشکەشکردووە و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە هەزار و ٦٥٤جار داواکانیان ڕەتکراوەتەوە.

– نەبوونى سەنتەرێکى تایبەت بەتوشبووانى ئۆتیزم و هاوکارینەکردنىان لەلایەن حکومەتەوە، کێشەى گەورەی بۆ منداڵ و خێزانی خاوەن ئۆتیزمەکانی هەرمیان دروستکردووە.بەوێنە

-كەنەكە داوا لە مەسعود بارزانی و سەركردایەتی پەدەكە دەكات هەڵوێست نیشان بدەن لە بەرامبەر داگیركاریەكانی دەوڵەتی  توركیا، دەشڵێت گەریلاكانی كوردستان بە تەنیا هێزی كوردین کە لە بەرامبەر زوڵم و داگیركاری توركیا خۆڕاگرییان هەیەو دژی داگیرکاری دەجەنگن.بەڤیدیۆ

-چالاکی مانگرتنی کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە ٥٧مین ڕۆژیدا بەردەوامە

-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ٧٨مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات

-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لە ڕۆژی ٧٣مینیدا بەردەوامە

 

Comments are closed.